ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نۆتینگهام فۆڕێست سێ یاریزانی یەک یانە دەگوازێتەوە

خەریکە پڕۆسەکە تەواو دەبێت

Yariga App

یاریگا –

نۆتینگهام فۆڕێست لەدوای نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکەی، ئێستا خەریکی گفتوگۆیە بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی بەڕازیلی.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نۆتینگهام دەیەوێت ئیگۆر خێسوس و جەیر کونیا. هەردوو ئەستێرەی بۆتافۆگۆ بە 30 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە.

گفتوگۆکان ماوەیەکە دەستیانپێکردووە و پێشبینی دەکرێت دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان، پەیوەندی بە نۆتینگهامەوە بکەن.

خێسوس یەکێکە لە دیارترین هێرشبەرانی ئێستای خولی بەڕازیل و لە یاریی یەکەمیان لە مۆندیالی یانەکان، تاکە گۆڵی بردنەوەی لە پاریس سانجێرمان کرد.

تۆڕە بەریتانییەکە ئاشکرایدەکات، فۆڕێست دەیەوێت کویابانۆ، بەرگریکاری باڵی چەبی بۆتافۆگۆش بگوازێتەوە، بەمەش کۆی یاریزانەکان دەبنە سێ.

لەلایەکی دیکەوە، یانە ئینگلیزییەکە خەریکی پڕۆسەی فرۆشتنی هەریەکە لە مات تێرنەر و دانیلۆیە بۆ لیۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button