
یاریگا –
یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی گرێبەستی نونۆ ئیشپریتۆ سانتۆی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێكردەوە.
سانتۆ لە زستانی 2023ەوە پەیوەندی بە نۆتینگهامەوە كرد و گرێبەستەكەی پێشووی تاوەكو 2026 بوو.
The journey continues.
— Nottingham Forest (@NFFC) June 21, 2025
هەژماری فەرمی نۆتینگهام لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی نونۆ سانتۆی تاوەكو 2028 راگەیاند.
وەرزی رابردوو نۆتینگهام بە راهێنەرایەتیكردنی سانتۆ ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد و توانیان لە پلەی حەوتەم كۆتایی بە ریزبەندی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ بهێنن و بەشداری كۆنفرانسلیگی وەرزی داهاتوو دەكەن.
نونۆ سانتۆ وەک راهێنەری نۆتینگهام 68 یارییانكردووە و 29 یاریی براوە بوون و چواردە یاریی یەكسان بوون و 25 یارییش دۆڕاون.