دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بەرگریكارێک مەرجێک بۆ پەیوەندیكردنی بە لیڤەرپوولەوە دادەنێت و یانەكانی ئیتاڵیا سانچۆیان دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگ دەدات، مارک گێی بە مەرجێک پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە دەكات و پاریس بەرگریكارێكی دەوێت.

یوڤێنتوس ئارەزووی گواستنەوەی جەیدن سانچۆ یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد دەكات هەروەها ناپۆلیش لە نێو ئەو یانانەدایە كە كێبڕكێی بەدەستهێنانی یاریزانەكە دەكەن – سكای سپۆرتس.

لیڤەرپوول لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی ئەلێكساندەر ئیزاک هێرشبەری سویدی یانەی نیوكاسڵ یوناتد نادات – تێلیگراف.

ئارنە سڵۆت راهێنەری لیڤەرپوول ئارەزووی گواستنەوەی مارک گێی بەرگریكاری كریستاڵ پاڵاس دەكات – تۆک سپۆرت.

مارک گێی ئامادەیە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بكات بەڵام بەو مەرجەی وەک یاریزانی سەرەكی یاریی پێبكرێت – سكای سپۆرتس.

ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یونایتد سەرنجی مۆناكۆی بۆ لای خۆی راكێشاوە – سكای سپۆرتس.

ئەگەر ئۆنانا ئۆڵد ترافۆرد جێبهێڵێت ئەوا مانچێستەر یونایتد هەوڵی بەدەستهێنانی ماركۆ كارنێشچی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی ئاتاڵانتا دەدات – دی مارزیۆ.

مانچێستەر سیتی ئامادەیە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت كە بۆ گواستنەوەی ئێلكای گوندۆگان پێشكەشی دەكرێت – گاردیان.

پاریس سانجێرمان دووەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ئیلیا زابارنی بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند پێشكەشی بۆرنمس كردووە – سكای سپۆرتس. 

تۆتنهام گفتوگۆی لەگەڵ بۆرنمس بۆ گواستنەوەی ئانتۆنیۆ سێمینیۆ دەستپێكردووە – ئاتلێتیک.

فولهام دوای ساڵێک فرۆشتنی جواو پاڵێنیا بە بایرن میونشن دەیەوێت یاریزانەكەی بگەڕێنێتەوە – دەیلی مەیڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button