یانەیەکی گەورەی جیهان؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێمەی رەتکردەوە
کریستیانۆ گرنگی بە مۆندیالی یانەکان نەداوە..

یاریگا –
مارسێلۆ گایاردۆ، راهێنەری یانەی ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی ئاشکرایکرد کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئۆفەرێکی یانەکەی رەتکردووەتەوە.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ کەناڵی ESPN ئاشکرایکرد، داوای لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە بۆ جامی جیهانی یانەکان یاریی بۆ یانەکەی بکات، بەڵام ئەفسانە پۆرتوگالییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.
لە ناوەڕاستی مانگی ئازار، بە شێوەیەکی نافەرمی لە رێگەی هاوڕێیەکی هاوبەشمان، بانگهێشتنامەیەکم ئاراستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد و پێمگووت؛ دەچم بەشداریی جامی جیهانی یانەکان دەکەم، تۆش یاریزانێکیت کە سەردەمێکت لە مێژووی تۆپی پێدا دروستکردووە، ئایا بیر لە یاریکردن لەم پاڵەوانێتییە ناکەیتەوە و ئەزموونێکی نوێ و وروژێنەر نییە بەلاتەوە؟
بەڵام کریستیانۆ ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و گووتی؛ دەبێت سەرجەم لەسەر ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بێت.
هاوکات کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرایکردووە، دەیتوانی بەشداریی جامی جیهانی یانەکان بکات و چەندین ئۆفەری جیاوازی پێگەیشتووە، بەڵام ئۆفەری سەرجەم یانەکانی رەتکردووەتەوە.
ئەفسانە 40 ساڵانییەکە دەیەوێت وەرزێکی دیکە لەگەڵ نەسڕی سعوودی بمێنێتەوە و خۆی بۆ جامی جیهانی 2026 ئامادە بکات.
🚨Marcelo Gallardo ha confirmado que Cristiano Ronaldo estuvo a punto de fichar por River Plate.
El jugador estudió la oferta pero finalmente la rechazó.
Nos perdimos algo histórico. pic.twitter.com/ad5VSrzNNr
— CR7STIANISMO🇪🇸🇵🇹 (@Cr7stianismo_) June 20, 2025