ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ فلۆریان ڤیرتز پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی فلۆریان ڤیرتز، هێرشبەری ئەڵمانی پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد.

ماڵپەڕی فەرمی لیڤەروول بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی فلۆریان ڤیرتز، هێرشبەری ئەڵمانی پێشووی بایەر لیڤەرکوزن بەسەرکەوتووی پشکنینی پزیشکی بۆکراوە و واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی کردووە.

لەدوای جێرێمی فریمپۆنی هۆڵەندی، ڤیرتز دەبێتە دووەم گرێبەستی فەرمی لیڤەرپوول لەم هاوینە و لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکەی یەکدەگرێتەوە.

یاریزانە ئەڵمانییەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ تاوەكو 2030 بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند و 16 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە دەكات، فلۆریان ڤیرتز دەبێتە گرانبەهاترین فرۆشتن لە مێژووی بۆندسلیگا هەروەها گرانترین گرێبەستی مێژووی لیڤەرپوول و پرێمەرلیگیش دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، مووچەی هەفتانەی ڤیرتز لە لیڤەرپوول 195 هەزار پاوەند دەبێت، بە پاداشتەوە دەکرێت مووچەی هەفتانەی بگاتە 245 هەزار پاوەند.

هاوکات بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە دایک و باوکی فلۆریان بڕی 8.6 ملیۆن پاوەند وەک پاداشت وەردەگرن.

سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤیرتز تەنیا لیڤەرپوولی دەویست، بەهۆی پارە ئەو بڕیارەی نەداوە، بەڵکو بەهۆی تاکتیکەکانی ئاڕنە سڵۆت بڕیاریداوە پەیوەندی بە رێدز بکات.

ڤیرتز لە ساڵی 2020 لە کۆڵنەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد، رۆڵێکی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگای وەرزی 2023-24 گێڕا و خەڵاتی باشترین یاریزانی خوولەکەی بەدەستهێنا.

وەرزی رابردوو ڤیرتز لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن 45 یاریی كرد و توانی 16 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button