عێراقکوردستان

یەک هەنگاوی دیکە بە سەرکەوتن موسڵ و هاندەرانی خەونەکەیان دەبێتە راستی

گازی باکوور مانەوەی مسۆگەر نەکرد

Yariga App

یاریگا –

موسڵ نزیکە خەونەونەکەی بهێنێتەدی و یانەکەی وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق هاوشانی تیپە گەورەکان یاریی بکات.

لە گەڕی 36ـی خولی نایابی عێڕاق، موسڵ سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و 1 _ 0 لە میسانی بردەوە، گۆڵی یارییەکەش سۆران عەزیز یاریزانی کورد تۆماریکرد کە ئەم وەرزە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و توانێویەتی 10 گۆڵ بۆ تیپەکەی بکات.

بەم سەرکەوتنە موسڵ خاڵەکانی گەیاندە 66 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ غەڕاف لە ریزبەندی دووەم دێت، یاریی داهاتوو موسڵ دەبێتە میوانی نەفتی ناوەڕاست و لە ئەگەری سەرکەوتن لەم یارییه راستەوخۆ دەگاتە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 2025 _ 2026.

گازی باکوور هەلی مانەوەی لە خولی نایابی عێڕاق لە دەستدا و یاریی داهاتوو خاڵێکی دیکەی پێویستە بەرامبەر مەسافی باشوور بۆ ئەوەی لە خولەکە بمێنێتەوە، گازی باکوور 43 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 13 دێت، پێشمەرگەی سلێمانی بەبێ گۆڵ لە یاریگای خۆی لەگەڵ حوسێن یەکسان بوو، پێشمەرگە 48 خالی هەیە و لە ریزبەندی نۆیەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.

ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی ئەمڕۆی خولی نایابی عێڕاق.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button