ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ پاریس سانجێرمان بەرگریكارێک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئیلیا زابارنی بەرگریكاری ئۆكراینی یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی دەباتە ریزەكانی.

زابارنی لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی دینامۆ كیێڤەوە بە بەهای 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمسەوە كرد و گرێبەستی یاریزانە 22 ساڵانەكە لەگەل یانەكەی لە 2029 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سانتی ئاونا، رۆژنامەنووس لە تۆڕی فووت مێركاتۆ، پاریس سانجێرمان و بۆرنمس گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی و ئیلیا زابارنی پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە دەكات.

هێشتا چەند وردەكارییەكی گرێبەستەكە ماوە یەكلاییبكرێتەوە و پێشبینی دەكرێت بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ زابارنی پەیوەندی بە پاریسەوە بكات و پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرەوپێشچوونی ئەرێنی هەبێت.

بۆرنمس لە گواستنەوەكانی هاوینەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی دەستبەرداری دین هاوسن بووە و میلۆس كێركێز گەیشتووەتە رێككەوتن لەگەڵ لیڤەرپوول و زابارنیش بەرەو پاریس دەڕوات.

زابارنی وەرزی رابردوو لەگەڵ بۆرنمس بەشداری لە 39 یارییكرد و توانی گۆڵێک درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button