تەواو؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە دەكات

یاریگا –
لیڤەرپوول بەگەرمی چووەتە نێو مێركاتۆی هاوینەوە و خەریكە گرێبەستی میلۆس كێركێز بەرگریكاری هەنگاری یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی رادەگەینێت.
كێركێز لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ئالكمارەوە بە بەهای 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمسەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە 2028 بەسەردەچێت.
🚨 Liverpool reach agreement with Bournemouth to sign Milos Kerkez. Deal for 21yo left-back worth around £40m + now on to documentation stage. Hungary international expected to undergo medical next week & join #LFC from #AFCB on 5yr contract @TheAthleticFC https://t.co/d7zma4mCLQ
— David Ornstein (@David_Ornstein) June 20, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، لیڤەرپوول لەگەڵ بۆرنمس گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی و میلۆس كێركێز بە بەهای 40 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە رێدزەوە دەكات.
بەرگریكارە هەنگارییەكە بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاوەكو 2030 پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە دەكات و هەفتەی داهاتوو گرێبەستەكە رادەگەیەندرێت.
لیڤەرپوول لەم مێركاتۆیەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی گواستنەوەی جێریمی فریمپۆنگی راگەیاندووە و چاوەڕوان دەكرێت بەمزوانە گرێبەستی فلۆریان ڤیرتزیش رابگەیەنێت.
میلۆس كێركێز وەرزی رابردوو لەگەڵ بۆرنمس بەشداری لە 41یارییكرد و توانی دوو گۆڵ بكات و شەش گۆلیش درووستبكات.