تەواو؛ ئارسیناڵ گرێبەستە چاوەڕوانكراوەكە یەكلاییدەكاتەوە

یاریگا –
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گرەوەكەی لە هەمووان بردەوە و مارتن زوبیمێندی دەگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.
زوبیمێندی لە هاوینی 2020 لە تیمی دووەمی ریال سۆسێدادەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
🚨 Martin Zubimendi in London to meet Arsenal officials & complete formalities of transfer to Emirates Stadium. 26yo Spain international midfielder joins from Real Sociedad in deal long since regarded at #AFC as done + signed. W/ @gunnerblog @TheAthleticFC https://t.co/rJbv5Rtxma
— David Ornstein (@David_Ornstein) June 20, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی تۆڕی ئاتلێتیک، مارتن زومبێندی لە لەندەنە بۆ ئەوەی چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئارسیناڵ بكات و گواستنەوەی بۆ یاریگای ئیمارات تەواو بكات.
یاریزانە 26 ساڵانەكە بە گرێبەستێكی درێژ پەیوەندی بە یانەكەی لەندەنەوە دەكات.
هاوینی رابردوو یانەی لیڤەرپوول تەنها چەند هەنگاوێکی کەم لە گواستنەوەی مارتن نزیک بوو، بەڵام ناوبراو بڕیاری مانەوەی لە یانەكەی دا.
وەرزی رابردوو زوبیمێندی لەگەڵ سۆسێداد بەشداری 48 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و دووی دیکەش درووست بكات.