
یاریگا –
یەكێتیی یاریزانانی پیشەگەر پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگیان بۆ ساڵی 2025 بڵاوكردەوە.
هەریەک لە یاریزانان ( برۆنۆ فێرناندێس، ئەلێكساندەر ئیزاک، ماک ئالیستەر، كۆڵ پاڵمەر، دێكلان رایس و محەمەد سەڵاح ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.
PFA Players’ Player of the Year. 🏆
The Top Six. Chosen by the players. ⬇️#PFAawards pic.twitter.com/tkEDz79WEN
— PFA (@PFA) June 20, 2025
ئامارەكانی سەرجەم پاڵێوراوان لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ:
برۆنۆ فێرناندێس: 36 یاریی، 8 گۆڵ و 11 ئەسیست.
ئەلێكساندەر ئیزاک: 34 یاریی، 23 گۆڵ، 6 ئەسیست.
ماک ئالیستەر: 35 یاریی، 5 گۆڵ، 5 ئەسیست.
كۆڵ پاڵمەر: 37 یاریی، 15 گۆڵ، 9 ئەسیست.
دێكلان رایس: 35 یاریی، 4 گۆڵ، 7 ئەسیست.
محەمەد سەڵاح: 38 یاریی، 29 گۆڵ، 18 ئەسیست.