ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی راگەیاندنی گرێبەستێكی دیكەی لیڤەرپوول ئاشكرابوو

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بەگەرمی چووەتە نێو مێركاتۆی هاوینەوە و خەریكە گرێبەستی میلۆس كێركێز بەرگریكاری هەنگاری یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی رادەگەینێت.

كێركێز لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ئالكمارەوە بە بەهای 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمسەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، هەموو شتێک كۆتایی هاتووە و میلۆس كیركێز پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە دەكات.

رێككەوتنی تەواو لەسەر سەرجەم وردەكارییەكان لەگەڵ بۆرنمس كراوە و كێركێز بە گرێبەستێكی درێژخایەن پەیوەندی بە رێدزەوە دەكات.

ئامادەكاری بۆ پشكنینە پزیشكیەكان دەكرێت و ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلانەكە بڕوات ئەوا هەفتەی داهاتوو پشكنینە پزیشكیەكان دەكرێت.

لیڤەرپوول لەم مێركاتۆیەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی گواستنەوەی جێریمی فریمپۆنگی راگەیاندووە و چاوەڕوان دەكرێت بەمزوانە گرێبەستی فلۆریان ڤیرتزیش رابگەیەنێت.

میلۆس كێركێز وەرزی رابردوو لەگەڵ بۆرنمس بەشداری لە 41یارییكرد و توانی دوو گۆڵ بكات و شەش گۆلیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button