دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی بایرنی دەوێت و چێڵسی هێرشبەرێكی پرێمەرلیگ دەكاتە ئامانج
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
چێڵسی هێرشبەرێكی پرێمەرلیگی دەوێت، لیڤەرپوول بەدوای بەرگریكارێكی دیكەدا دەگەڕێت و سێ یانە جۆ گۆمێزیان دەوێت.
چێڵسی دەیەوێت ئامانجەكەی نیوكاسڵ یونایتد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بڕفێنێت و جواو پێدرۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەی برایتن بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – سەن.
نۆنی مادویكێ هێرشبەری ئینگلیزی یانەی چێڵسی لەلایەن ئارسیناڵ و چەند یانەیەكی دیكەوە داواكراوە – تێلیگراف.
تاوەكو ئێستا لیڤەرپوول هیچ ئۆفەرێكی بۆ دەستبەرداربوون لە داروین نونێز هێرشبەری ئوروگوای یانەكەی بەدەستنەگەیشتووە – لیڤەرپوول ئیكۆ.
لیڤەرپوول دەیەوێت مارک گێی بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی كریستاڵ پاڵاس بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – دەیلی مەیڵ.
نۆتینگهام فۆرێست زۆر نزیكە گواستنەوەی ئیگۆر خێسوس هێرشبەری یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی یەكلاییبكاتەوە – تێلیگراف.
ڤیكتۆر یۆكێرێش هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ دەیەوێت پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بكات نەک مانچێستەر یونایتد – تۆک سپۆرت.
ئەمڕۆ بەفەرمی گرێبەستی فلۆریان ڤیرتز بۆ لیڤەرپوول رادەگەیەندرێت – ESPN.
برایتن ئۆفەرێكی لەلایەن ناپۆلیەوە بە بەهای 25.6 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە مات ئۆرێلی بەدەستگەیشتووە – سكای سپۆرتس.
ئێڤەرتن دەیەوێت گرێبەستی بەرگریكاری یانەكەی جاراد برانسوەیتی ئینگلیزی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ بكاتەوە – لیڤەرپوول ئیكۆ.
لە چەند رۆژی داهاتوودا تۆماس پارتی ناوەڕاستكاری ئارسیناڵ ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت – ESPN.
مانچێستەر یونایتد گفتۆگۆكانی لەگەڵ بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی جواو پاڵینیای پۆرتوگالی دەستپێكردووە – گیڤ می سپۆرت.
هەریەک لە یانەكانی كریستاڵ پاڵاس، لیدز یونایتد و وێستهام كێبڕكێی گواستنەوەی جۆ گۆمێز بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوول دەكەن – TBR Football.