بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارتینێز رۆشنایی سەوزی بۆ گەورەیەکی پەرێمەرلیگ هەڵکرد

Yariga App

یاریگا –

ئیمیلیانۆ مارتینێز نزیکە لە پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ و رۆشنایی سەوزی بۆ رێککەوتن هەڵکردووە.

مارتینێز کە ئێستا تەمەنی 32 ساڵە، ماوەی زیاتر لە 13 ساڵە وەک پیشەگەر لەسەر لاکێشەی سەوز دەرکەوتووە و یەکەمین ئەزموونی ئەو کاروانەشی یانەی ئارسیناڵ بوو کە لە 2012-2020 لەو یانەیەبوو، بەڵام تا گواستنەوەی یەکجارەکی لە ساڵی 2020 بۆ ریزەکانی ئاستحن ڤیلا، شەش جار یانە لەندەنیەکەی بەخواستن بۆ یانەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئینگلتەرا جێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئوریێل ئیگوتی رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی، یانەی مانچێستەر یونایتد و ئاستۆن ڤیلا بەمزووانە دەچنە گفتوگۆوە بۆ یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەی مارتینێز.

سەرچاوەکە زانیوشیەتی کە خودی پاڵەوانەکەی جامی جیهانی رۆشنایی سەوزی بۆ مان یونایتد هەڵکردووە.

وەرزی رابردوو شەیتانە سوورەکان خراپترین وەرزی مێژووی خۆیان بەسەربرد کە جگە لەوەی ئەوەی لە پرێمەرلیگ لە ریزبەندیی 16 کۆتاییان پێهێنا، لەسەر ئاستی کیشوەرییش بەبێ نازناو دەرچوون. لە زۆربەی هێڵەکاندا ئاماری خراپیان تۆمارکرد، بەتایبەت گۆڵپارێز کە بەهۆی ئاستەکەیەوە رەخنەیەکی زۆر لە ئاندرێ ئونانا گیردرا. هەربۆیە روبن ئامۆریم دەیەوێ بە پشتبەستن بە ئەزموونە زۆرەکەی مارتینێز، تۆڕی گۆڵی تیمەکەی زیاتر پارێزراوتربێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button