ئه‌ڵمانیامۆندیالی یانەکان

لاوترین یاریزانی مۆندیالی یانەکان کێیە و تەمەنی چەندە؟

Yariga App

یاریگا –

ماتیس ئالبێرت، یاریزانی باڵی بروسیا دۆرتمۆند بچووکترین یاریزانی بەشدار بوو لە جامی جیهانی یانەکاندایە و تەمەنی تەنیا 16 ساڵە.

ئالبێرت بچووکترین یاریزانە لە جامی جیهانی یانەکانی 2025. یاریزانە ئەمریکییە تەمەن 16 ساڵەکە بە پەیوەندیکردن بە تیپی یەکەمی ئەڵمانی بووەتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین یاریزانەکان کە بەهۆی تەمەنیەوە سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ئالبێرت کە یاری بۆ هەڵبژاردەی ژێر 17 ساڵانی ئەمریکا دەکات، هاوینی رابردوو لە لاوانی لۆس ئانجلسی ئەمریکیەوە پەیوەندی بە بروسیا دۆرتمۆندەوە کرد. لەدوای گەیشتنی بۆ ئەڵمانیا پێشکەوتنێکی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێناوە، لەم وەرزەدا 16 گۆڵ و ئەسیستی بۆ تیپی لاوانی یانەکەی تۆمارکردووە. بەهرە و خێرایی و توانای بڕینی یاریزانان وایکردووە ببێتە یەکێک لە گەورەترین گەوهەرەکانی لاوانی دۆرتمۆند و بۆ جامی جیهانی یانەکان بانگهێشتی تیپی یەکەم بکرێت.

ئامادە بوونی لەم پاڵەوانێتییەدا و بەشداری کردنی یەکەم یاریی بۆ تیپی یەکەم دەکرێت سەرنجی زیاتری میدیای لەسەر بێت و ببێتە شانازییەک بۆ خۆی و وڵاتەکەی. جامی جیهانی یانەکان کە بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی نوێ و فراوانکراو بەڕێوەدەچێت، دەکرێت بۆ ئەو نمایشێکی نێودەوڵەتی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button