بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێ یانەی ئەوروپی ململانێ لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێکی بەڕازیلی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

سێ یانەی ئەوروپی کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی یوری ئەلبێرتۆ هێرشبەری بەڕازیلی دەکەن، بۆ ئەوەی لە کۆرینتیانزەوە بیگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامی ئاس ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەکانی ئێڤەرتنی ئینگلیزی، رۆمای ئیتاڵی و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ململانێ لەسەر گواستنەوەی یوری ئەلبێرتۆ هێرشبەری کۆرینتیانزی بەڕازیلی دەکەن، کە بەهای ئەو هێرشبەرە لاوە لە بۆرسەی یاریزانان 22 ملیۆن یۆرۆیە.

یوری ئەلبێرتۆ (24 ساڵان) کە یارییەکی نێودەوڵەتی بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل کردووە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ کۆرینتینازی بەڕازیلی هەیە و پێشتر ساڵی 2022 بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە ریزەکانی زێنت سان پیتەربورگی رووسی کردبوو.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، ئاتلێتیکۆ مەدرید دەیەوێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئانخێل کۆریا گرێبەست لەگەڵ یوری ئالبێرتۆ بکات، کە لە وەرزی 2024/2024 لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 35 یاری 13 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button