ئێستا؛ لەبارەی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس موژدە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدرێت
بارسێلۆنا لە واژۆکردنی گرێبەستەکە دڵنیایە..

یاریگا –
بارسێلۆنا بەبێ گەڕانەوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو، گرێبەستی نیکۆ ویڵمایس یەکلایی دەکاتەوە.
رادیۆی کاتالوونیا پشتڕاستیکردووەتەوە بارسێلۆنا لەگەڵ نیکۆ ویڵیامس لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و نیکۆ بە مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2031 پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات.
رادیۆ کاتالوونییەکە موژدە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات و ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا پێویست ناکات دانوستان لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو بکات و راستەوخۆ بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە پێشکەش بە بیلباو دەکات.
⚽ Acord tancat del Barça amb Nico Williams: falta veure com es paga el fitxatge https://t.co/XQbtIJVGyz
— RAC1 (@rac1) June 19, 2025
هاوکات تۆڕی ئاتلێتیک پشتڕاستیکردووەتەوە کە بارسێلۆنا و ویڵیامس رێککەوتنی کۆتاییان کردووە، وە بارسێلۆنا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ وەک کێشەیەک سەیر ناکات، بەڵکو لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانەکە کێشەی بۆ دروست دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، بۆ ئەوەی هەمان کێشەی دانی ئۆلمۆ دووبارە نەبێتەوە، نیکۆ دوای کردووە گرێنتی تۆمارکرانی ناوی بکرێت، بارسا پێویستە لە ئێستاوە چارەسەرێک بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانەکە بدۆزێتەوە.
ئاتلێتک ئاماژەی بەوەش کردووە، بارسێلۆنا دڵنیایە دەتوانێت چارەسەر بۆ کێشەی تۆمارکرانی ناوی یاریزانە 22 ساڵانییەکە بدۆزێتەوە و لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ دەکەن.
Barcelona have reached a verbal agreement with Athletic Bilbao’s Nico Williams over personal terms and do not view the forward’s €60m release clause as an obstacle to deal this summer.
More from @polballus… ⤵️
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) June 19, 2025
بارسێلۆنا دەتوانێت دەستبەجێ نیکۆ ویڵیامس بگوازێتەوە؟
تەنانەت ئەگەر بارسێلۆنا گرێبەست لەگەڵ نیکۆ ویڵیامس واژۆ بکات ناتوانێت دەستبەجێ ناوی تۆماربکات، بەڵکو پێویستە دۆخی سنووردارکرانی مووچەی تیپەکەی چارەسەر بکات.
بەهۆی ئەوەی بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ خوان گارسیا، گۆڵپارێزی پێشووی ئیسپانیۆل واژۆکردووە و بە گواستنەوەی نیکۆش مووچەی تیەپەکە بەرزتر دەبێتەوە، بۆیە یانەکە دوو رێگەی لەپێشە، رێگەی یەکەم ئەوەیە مووچەی بەشێک لە یاریزانەکان کەمبکاتەوە و رێگەی دووەمیش ئەوەیە داهاتی زیاتر کۆبکاتەوە.
سێشەممەی رابردوو، خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا پشتڕاستیکردەوە هێشتا بارسێلۆنا کێشەی سنووردارکرانی مووچەی تیپەکەی هەیە و نەگەیشتووەتە چارەسەری کۆتایی.
بارسێلۆنا لەم هاوینە لەرێگەی فرۆشتنی چەند یاریزانێک بڕێک داهاتی کۆکردووەتەوە، ئالێکس ڤالی بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ بە کۆمۆی ئیتاڵی فرۆشت و وێستهام یونایتدیش بەبڕی 39 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ژان کلێر تۆدیبۆی، یاریزانی نیس واژۆکرد، لەو بڕەش بارسا 7.8 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوت چونکە مافی %20ـی فرۆشرانەوەی یاریزانەکەی هەبوو.
هەروەها گرێبەستی لیگنێتی هەڵوەشاندەوە و بەرگریکارە فەڕەنسییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد بە هەمیشەیی، بەڵام هێشتا پێویستی بە داهاتی زیاترە و یانەکە دەیەوێت دوای تەواوکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی کامپ نو و فرۆشتنی کورسییە ڤی ئای پییەکانی یاریگایەکە داهاتی تەواو بۆ تۆمارکرانی ناوی گرێبەستە نوێیەکان دابین بکات.
دوایین پەرەسەندن؛ بارسێلۆنا گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس بەخێرایی تەواو دەکات