گرنگترینمۆندیالی یانەکان

لێدوانەکانی ئاڵۆنسۆ دەربارەی پێکانەکەی ڤینیسیۆس و ئەنجامی یارییەکەی هیلال بەگشتی

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ لە یەکەمین یاریی فەرمی خۆیدا کەوتە داوی یەکسانبوونەوە کاتێک لە دەستپێکی یاریی کۆمەڵەکەیاندا بەرامبەر هیلالی سعوودی یەکسانبوون.

ریال لە رێگەی گۆنزالۆ گارسیا لە خولەکی 34 گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد. بەڵام دوای تەنها 7 خولەک روبن نیڤێس بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. ئەگەرچی تیمەکەی ئالۆنسۆ هەلی بردنەوەی یارییەکەیان بۆ رەخسایەوە کاتێک لە خولەکدا لێدانێکیان بۆ هەژمارکرا، بەڵام فێدریکۆ ڤاڵڤێردی نەیتوانی گۆڵی پێ تۆماربکات و یاسین بونۆ گەڕاندیەوە.

دوای یارییەکە چابی ئالۆنسۆ باسی چەند لایەنێکی یارییەکەی کرد، ئەوەی لە هەمووی زیاتر سەرنجەکانی راکێشا دانیشاندنی ڤینیسیۆس جونیۆر بوو لە خولەکی 80 کە دواتر راهێنەرە ئیسپانیەکە بەم شێوەیە هۆکارەکەی خستەڕوو

ڤینیسیۆس لە خولەکی 70 تووشی کرژبوونەوەی ماسوولکەبوو، کە هۆکارەکەشی بەرزیی پلەی گەرمیی و هەروەها چیمەنی یاریگاکە بوو.

سەبارەت بە دانیشاندنی راوول ئاسێنسیۆ کە هەر لە خولەکی 46 گۆرانکاریی پێکرا و ئاردا گولەر جێگەی گرتەوە، چابی وتی

ئەو چارەسەری دژە هەوکردنی وەرگرتبوو، زۆریش ماندوو بوون، هەندێکیش هێزی زیاترمان هەبوو.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە درێژەی لێدوانەکانیدا نەیشاردەوە کە لە ئاستی تیمەکەی لە نیوەی یەکەمی یارییەکە رازیی نەبووە، بەڵام بۆ نیوەی دووەم رێنمایی نوێی دابوو بە یاریزانەکانی و وتی

لە پشووی نێوان گێمەکاندا بە یاریزانەکانم وت هەندێ زیاتر بە تۆپەوە ئارامبن و ئەوەندە پەلە مەکەن. بۆیە لە گێمی دووەمدا بەدڵنیاییەوە ئێمە باشتربووین. هەلی زیاترمان رەخساند، کۆنترۆڵی زیاترمان  گرتەدەست. هەر ئەوانەشە دەبنە بنەمای بونیاتنانی شتێک.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button