گرنگترینمۆندیالی یانەکان

لێدوانی فلۆرێنتینۆ پێرێز لەسەر مۆندیالی یانەکان

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز لە لێدوانێکی نوێیدا سەرنجی خۆی خستەڕوو سەبارەت بە مۆندیالی یانەکان کە ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و ریال مەدریدیش وەک نوێنەرێکی ئیسپانیا تێیدا بەشدارە.

سەرۆکەکەی ریال مەدرید کە لێدوانەکەی بۆ تۆڕی هەواڵی دازن دا، هاوکات بوو لەگەڵ یاریی یانەکەی بەرامبەر ئەلهیلالی سعوودی کە تێیدا 1-1 یەکسانبوون.

پێرێز لەبارەی کواڵتی پاڵەوانێتیەکەوە وتی

سەبارەت بەم پاڵەوانێتیە من دەمەوێ سوپاسی فیفا و دازن بکەم کە دەفەتیان بۆ ئێمە، بۆ هاندەران رەخساندووە یاریی باشترین یانەکانی جیهان ببینین لە چوارچێوەی پاڵەوانێتیەکی جواندا. ئەمە یەکەمین جامی جیهانی یانەکانە بەم شێوەیە بەڕێوەدەچیت، دڵنیام سەرکەوتن بەدەستدەهێنێ.

هەموومان هەر بەو خرۆشانەوە هاتووین تێیدا بەشداری بکەین.

یانەکەی پێرێز لە کۆتا کۆمەڵە واتا کۆمەڵەی 8 دێت لەپاڵ یانەکانی تری وەک باچوکای مەکسیکی و رێد بوڵ ساڵزبێرگی نەمسایی. یاریی دووەمی یانە مەدریدیەکە بەرامبەر باچوکایە لە 22ی ئەم مانگە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button