ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی چێڵسی هەڕەشەی چوار ساڵ سڕکردنی لەسەرە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی چێڵسی ئەگەری سڕکردنی بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەرە و هۆکارەکەشی ئاشکراکراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەوروپا پشتبەست بە راپۆرتێکی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا، میخایلۆ مودریک رووبەڕووی چوار ساڵ یان زیاتر لە سڕکردن لە یاریکردن دەبێتەوە.

ئەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵ یاریزانە کڕواتیەکە، بەکارهێنانی مادەی وزەبەخشە، کە لە ئەگەری ساخبوونەوەی تۆمەتەکان، ئەوا ناوبراو بۆ چوار ساڵ یان زیاتر لە یاریکردن سڕدەبێت.

لە راپۆرتەکەدا کە نەویستراوە لەئێستادا زیاتر بخرێتەڕوو، ئەوە نووسراوە کە مادەی قەدەخەکراوی بەکارهێنانەوە پێچەوانەی خاڵەکانی 3 و 4 لە رێساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تایبەت بە نەهێشتنی دەرمانە وزەبەخشەکان.

مودریک لە زستانی 2023 وەک گرانترین یاریزانی مێژووی شاختار و وڵاتەکەشی پەیوەندی بە بلووزەوە کرد کە بڕەکەی بە گۆڕانکارییەکانەوە خۆی دەدا لە 100 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button