ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرسەندن؛ نوێترین زانیاری لەبارەی چوونی رۆدریگۆ بۆ ئارسیناڵ

ریال مەدرید داوای 90 ملیۆن یۆرۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لەبارەی گواستنەوەی رۆدریگۆ لەگەڵ ریال مەدرید دەستی بە گفتوگۆی سەرەتایی کردووە و گەشبینە، دەیەوێت هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئێدواردۆ بورگۆس رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامی ئاس ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لەبارەی گواستنەوەی رۆدریگۆ گەشبینە و لەگەڵ ریال مەدرید دەستی بە گفتوگۆی سەرەتایی کردووە، بۆ ئەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاشکراشیکردووە، ئێستا رۆدریگۆ تەنیا سەرنجی لەسەر مۆندیالی یانەکانە و ئەو پاڵەوانێتییە ئاڕاستەی پەیوەندیی نێوان هێرشبەرە بەڕازیلییەکە و چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید یاریی دەکات، بۆ ئەوەی چارەنووسی رۆدریگۆ لەم هاوینە یەکلایی بێتەوە.

ریال مەدرید لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی رۆدریگۆ داوای 90 ملیۆن یۆرۆ دەکات کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرە بەڕازیلییەکە هەیە، لە یارییەکانی کۆتایی وەرزی رابردوو هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بەهۆی پێکانەوە لە یانەکەی دابڕابوو، گومان دەکرا بە ئەنقەست بەشداریی یارییەکانی یانەکەی نەکات، کە لە سەرجەمی کارلۆ ئانچیلۆتی دەرفەتی یاریکردنی بە شێوەی پێویست پێنەدەدرا.

لەم هەفتەیە ماڵپەڕی فیچاخێس  ـی ئیسپانی بڵاویکردبووەوە، هەردوو یانەی نەسڕ و هیلالی سعوودی ئۆفەرێکیان بە بەهای 130 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ پێشکەشکردووە و ئامانجیانە لەم هاوینە ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەرەو خولی رۆشنی سعوودی بگوازنەوە.

رۆدریگۆ لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات، هێرشبەرە 24 ساڵانەکە لەدوای بەجێهێشتنی سانتۆسی بەڕازیلی لە ئەوروپا هەر درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە، بەڵام بەمدواییانە گلەیی لە پەراوێزخستنی هەیە، بڕوای وایە دەرفەتی پێویستی یاریکردنی پێنەدراوە، بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە دابڕاوە و ئەستەمە بە درێسی یانە مەدریدییەکە ببینینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button