ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی گەورەی ئیسپانی واز لە یاریکردن دەهێنێت و دەبێتە یاریدەدەری راهێنەری ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

سانتی کازۆرلا لە تەمەنی 40 ساڵی بەیەکجاریی واز لە یاریکردن دەهێنێت، وەکو یاریدەری راهێنەر لە ئارسیناڵ دەستبەکار دەبێت و دەبێتە یاریدەدەری مایکڵ ئارتێتا.

دوای ئەوەی کارلۆس کوێستا یاریدەری راهێنەری ئارسیناڵ دەستی لەکارکێشایەوە و نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی پارمای ئیتاڵی بگرێتە ئەستۆ، مایکڵ ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ بڕیاریداوە سانتی کازۆرلا بکاتە ئەندامێکی ستافی راهێنەرانی ئارسیناڵ، کە پێشتر بەڵێنی بەو هاوڕێیەی دابوو.

چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش؛ کازۆرلا بەبێ مووچە لە یانەیەکی پلە دووی ئیسپانیا یاریی دەکات

کازۆرلا (40 ساڵان) پێشتر وەکو یاریزان لە ساڵانی 2012-2018 لە ریزی ئارسیناڵ یاریی کردووە، بە درێسی گەنەرز لە 180 یاری 29 گۆڵ و 44 ئەسیستی کردووە، تاوەکو ئەم وەرزەش لە یاریکردن بەردەوام بوو، لە خولی پلە دووی ئیسپانیا یاریی بۆ یانەی ریال ئۆڤیدۆی ئیسپانی دەکرد، لە 60 یاری 4 گۆڵ و 9 ئەسیستی بۆ یانە ئیسپانییەکە کرد.

کازۆرلا پێشتر رایگەیاندبوو، مایکڵ ئارتێتا دەرگای بۆ کردووەتەوە بۆ ئەوەی وەکو ستافی راهێنەرانی ئارسیناڵ کاری لەگەڵ بکات، یاریزانەکەی پێشووی ڤیاڕیاڵ و مالەگەی ئیسپانی و سەددی قەتەڕی دوای 21 ساڵ ئەم هاوینە کاروانی وەرزشی کۆتایی هات و دەست بە کاری راهێنەرایەتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button