ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ دێکۆ گرێبەستەکەی نیکۆ ویڵیامس یەکلاییدەکاتەوە

گەشتی بیلباوی کردووە..

Yariga App

یاریگا –

دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس گەیشتە دوورگەی ئیبیزا.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دێکۆ لە فڕۆکەخانەی بارسێلۆنا بینراوە و گەشتی دوورگەی ئیبیزای کردووە، لەگەڵ فێلیکس تایتان بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویڵیامس و یاریزانەکە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە دەکەن.

دوێنێ سێشەممە 17ـی حوزەیران سانتی ئاونا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی لە ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ ئاشکرایکرد، بارسێلۆنا و نیکۆ ویڵیامس لەبارەی رێککەوتنێکی پێشوەختە گەیشتوونەتە رێککەوتن، هێرشبەرەکەی ئاتلێتیک بلباو بۆ ماوەی شەش ساڵ گرێبەست لەگەڵ بلاوگرانا واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردبوو، ویڵیامس ساڵانە لە بارسێلۆنا 12 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ بلاوگرانا گەیشتووەتە رێککەوتن.

دوای یەکلاییکردنەوەی مەرجە کەسییەکان، ئێستا دێکۆ لە ئیبیزایە و دەیەوێت دواتر لەگەڵ یانە باسیکییەکەش گفتوگۆی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە بکات.

یاریزانە 22 ساڵانەکەی بلباو تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button