دوایین پەرەسەندن؛ لایپزیگ نرخی چاڤی سیمۆنس دیاریدەکات
خەون بە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەبینێت..

یاریگا –
لایپزیگ، رووناکی سەوز بۆ رۆیشتنی چاڤی سیمۆنس، ئەستێرەی هۆڵەندی هەڵدەکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، چاڤی سیمۆنس خۆی یەکلاییکردووەتەوە و بڕیارەکەی ناگۆڕێت و بڕیاریداوە لەم هاوینە لایپزیگ جێبهێڵێت، هێرشبەرە هۆڵەندییەکە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاریی بکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لایپزیگ ئامادەیە دەستبەرداری یاریزانە 22 ساڵانییەکەی ببێت و هەر یانەیەک بیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات پێویستە 80 ملیۆن یۆرۆ بە یانە ئەڵمانییەکە بدات.
🚨🔄 Nothing has changed: #Xavi still wants to leave RB Leipzig this summer!
He wants to play Champions League. Leipzig are prepared to sell him and are expected to demand around €80m.@philipphinze24 | @SkySportDE 🇳🇱 pic.twitter.com/pO8BPM7lWm
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 17, 2025
چاڤی خەون بە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەبینێت کە خۆی لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانە کاتالوونیەکە هەوڵی بۆ گواستنەوەی نەداوە.
هاوکات لە پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی و و تۆتنهام و لە ئاڵمانیاش بایرن میونشن، چاویان لەسەر یاریزانەکەیە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
سیمۆنسی تەمەن لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بەدرێسی سانجێرمان بەشداری تەنیا 11 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری کرد و یەک گۆڵی دروستکرد.

لە هاوینی 2022 پاریسی جێهێشت و بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئایندهۆڤنی هۆڵەندی کرد، لە وەرزی دواتریش جارێکی دیکە بەشێوەی خواستن یانە فەڕەنسییەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە لایپزیگ کرد.
لە زستانی ئەمساڵ یانە ئەڵمانییەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی چاڤی کرد بە هەمیشەیی و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.
بەدرێسی لایپزیگ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 76 یاریی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.
