
یاریگا –
یانەیەکی ناوداری ئیتاڵیا بە دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژووی خولی ئیتاڵی چاوەڕێیان دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی پارما بڕیاریان داوە کارلۆس کوێستا بکەنە راهێنەری یانەکەیان.
کارلۆسی ئیسپانی کە ئێستا یاریدەری میكێل ئارتێتایە لە یانەی ئارسیناڵ، تازە تەمەنی 29 ساڵە. بەڵام هەرزوو هاتووەتە نێو بوارەکەوە کاتێک لە ساڵی 2018 خۆی تەرخانکرد بۆ خوێندن لەو کایەدا. دواتر پۆستی راهێنەرایەتی ئەکادیمیای ئاتلێتیکۆ مەدریدی پێسپێردرا. ماوەی 5 ساڵیشە یاریردەری ئارتێتای هاونیشتیمانیەتی لەیانەی ئارسیناڵ.
رۆمانۆ لە درێژەی زانیارییەکاندا ئەوەشی نووسیوە کە ئێستا گفوگۆیەکانی نێوان پارما و یانە لەندەنیەکە گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و چاوەڕوانی گەنەرزن بۆ هەڵکردنی رۆشنایی سەوز تا کارلۆس پۆستەکە لە ئیتاڵیا وەربگرێت وەک یەکەمین ئەزموونی پیشەگەرێتی.
🚨🟡🔵 EXCLUSIVE: Serie A side Parma have decided to appoint Carlos Cuesta as new manager!
Talks at final stages with Arsenal to get green light and appoint 29 year old Spanish manager who’s now leaving Assistant Head Coach role at Arsenal.
Record appointment for Serie A. 🇮🇹 pic.twitter.com/jjFKl6xsML
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 17, 2025
ریکۆردی گەنجترین راهێنەر لە مێژووی یانەکانی ئیتاڵیاد دەگەڕێتەوە بۆ 86 لەمەوبەر کاتێک ئیلیۆ لۆسچی لە تەمەنی 29 ساڵی و 9 مانگ و 20 رۆژی خۆیدابوو یاریی لە 28ی مانگی ئایار/مایۆی 1939 یەکەم یاریی خۆی وەک راهێنەری تریێستینا بەڕێوەبرد.
وەرزی رابردوو پارما لە لێواری دابەزین لە سێریائەی نزیکبووەوە کاتێک لە کۆی 38 هەفتە تەنها 36 خاڵی کۆکردەوە، بە جیاوازیی دوو خاڵ لە یانەی ناوچەی دابەزین.