
یاریگا –
كیلیان ئیمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەكەی نەكردووە.
وا بریارە سبەی چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یەكەم یاریی خۆیدا لە مۆندیالی یانەكان رووبەڕووی هیلالی سعوودی ببێتەوە.
Mbappé is not training due to a fever. @TheAthleticFC
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) June 17, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی ماریۆ كۆرتیگانا لە تۆڕی ئاتلێتیک، كیلیان ئێمباپێ بەهۆی نەخۆشیەوە بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەكردووە.
🚨🐢 ¡ALARMA MBAPPÉ! 🐢🚨
😰 “Kylian no se entrena por un proceso febril y es duda para el debut en el Mundial de Clubes”.
ℹ️ INFORMACIÓN de @EduAguirre7 pic.twitter.com/MMImjsLTbb
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) June 17, 2025
هەروەها بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێل چێرینگویتۆ، ئێمباپێ بەهۆی تا ـوە بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەكردووە و گومان لە بەشداریكردنی لە یاریی سبەی بەرامبەر هیلال دەكرێت.
ریال مەدرید لە مۆندیالی یانەكان لە كۆمەڵەی هەشتەم رووبەرووی یانەكانی هیلال، سالزبۆرگ و پاچوكا دەبێتەوە.