چامپیۆنزلیگگرنگترین
🎥|جوانترین گۆڵی ئارسیناڵ بۆ وەرزی 2024/25 دەستنیشانكرا

یاریگا –
گۆڵی دووەمی دێكلان رایس بەرامبەر ریال مەدرید بە جوانترین گۆڵی ئارسیناڵ بۆ وەرزی 2024/25 دەستنیشانكرا.
ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی ریال مەدرید بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-1 یارییەكەی بردەوو و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی.
لە یاریی چوون و لە یاریگای ئیمارات ئارسیناڵ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بردیەوە و دێكلان رایس بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی یەكەم و دووەمی كرد.
ڤیدیۆی گۆڵەكە:
🥁 Introducing our Goal of the Season winner…
Declan Rice, for his second free-kick against Real Madrid 🎯
— Arsenal (@Arsenal) June 17, 2025