ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ئینزاگی دەبێتە راهێنەری یانەیەکی پلە دووی ئیتاڵیا

Yariga App

یاریگا –

پالێرمۆ دەستنیشانکردنی فیلیپۆ ئینزاگی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی راگەیاند.

یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی لە سێریا بی بەفەرمی فیلیپۆ ئینزاگی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد، کە وەرزی رابردوو ئەو راهێنەرە پیزای لە سێریا بییەوە یانەکەی گەیاندە سێریا ئەی، ئامانجی سەرخستنی یانەکەیە بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان.

راهێنەرە 51 ساڵانەکە پێشتر راهێنەرایەتی ئەیسی میلان، بۆلۆنیا، رێجینیا، بریشیا، سالێرنیتانا و پیزای کردووە، کە بۆ ماوەی وەرزێک راهێنەرایەتی پیزای کردووە و لە 40 یاری 24 بردنەوە و 7 یەکسان و 9 دۆڕانی بۆ یانە ئیتاڵییەکە بەدەستهێنا و یانەکەی بۆ سێریا ئەی سەرخست.

فیلیپۆ ئینزاگی بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ پالێرمۆ واژۆ کردووە و ئامانجی سەرخستنی یانەکەیە بۆ سێریا ئەی.

Back to top button