ئیسپانیاگرنگترین

ناسنامەی خۆشەویستە نوێیەکەی یامال ئاشکرا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو نازناوەکانی ئیسپانیای لەگەڵ یانەکەی بردەوە، ئێستا چێژ لە پشووی هاوینەی وەردەگرێت.

پشووەکەی لە ئیسپانیا جەنجاڵییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە، وێنەکانی یامال لە سۆشیال میدیادا ئەوە دەردەخەن کە پشووی ئەمجارەی لەگەڵ کچە مۆدێل و کەسایەتی ئۆنلی فانس، فاتی ڤاسکێزی تەمەن 30 ساڵانی ئیسپانی بەسەر دەبات. چەند وێنەیەک کە هەردووکیان لە ئینستاگرام بڵاویان کردۆتەوە، لە یەک شوێن گیراون و لە هەمان کاتیشدا پۆست کراون.

لە وێنەی یەکەمدا هەردووکیان کە لەسەر بەلەمێک کە هەمان سێبەر و ئاوی دەریا و هەمان باکگراوندی هەیە.

لە کاتێکدا رەنگە ئەو وێنانە بە تەنیا یەکلاکەرەوە نەبن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوانەی دیکە راستیەکە دەردەخەن. لامین چوار رۆژ لەمەوبەر وێنەیەکی دیکەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا لە نزیک حەوزێکی مەلەوانی پاڵکەوتووە. رۆژێک لەمەوبەر، فاتی ڤاسکێز وێنەیەکی لە گۆشەیەکی جیاوازەوە، لە هەمان حەوز لە هەمان شوێنی یامال کە هەمان درەخت نیشان دەدات بڵاو کردەوە.

لەڕاستیدا ئەم وێنانە دەرخەری ئەوەن کە لاوە 17 ساڵانەکە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچێکی 30 ساڵان بەستووە و بەردەوامە لە چێژ وەرگرتنی پشووی هاوینە و مانی داهاتوو ئاهەنگی 18 ساڵەی تەمەنی دەگێڕێت و دواتر پەیوەندی بە کەمپی پێش وەرزەی بارسێلۆنا لە ئاسیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button