ئیسپانیاگرنگترین

نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ یاریزانێکی بارسێلۆنا کرا

Yariga App

یاریگا –

جیرارد مارتن نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا و بۆ پێش دەستپێکی وەرزی نوێ دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگەیاندووە، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ جیرارد مارتن بەرگریکاری لاوی یانەکەیان کرا و ئەو یاریزانە ئیسپانییە بۆ کەمپی ئامادەکاریی وەرزی نوێ دەگەڕێتەوە یاریگاکان و لەگەڵ یانەکەی بەشداریی یارییە دۆستانە و ئامادەکارییەکان دەکات.

بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، دکتۆر میر سەرۆکی دەستەی پزیشکی یانەکەیان سەرپەرشتی نەشتەرگەرییەکەی کردووە، کە نەشتەرگەرییەکە لە دەستی راستی جیرارد مارتن کراوە.

وابڕیارە رۆژی 13ـی یۆلیۆ/تەممووز بارسێلۆنا دەست بە راهێنان و ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ بکات و بەگوێرەی پشکنینە پزیشکییەکان ئەو بەرگریکارە دوای نەشتەرگەرییەکەی بۆ ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئامادە دەبێت.

وەرزی رابردوو بەرگریکارە 23 ساڵانەکە لەگەڵ بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 42 یاریی کرد، گۆڵێک و 6 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button