ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا بۆمبە گەورەکەی لە مێرکاتۆی هاوینە تەقاندەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و نیکۆ ویڵیامس گەیشتنە رێککەوتن، هێرشبەرەکەی ئاتلێتیک بلباو تاوەکو 2031 دەبێتە یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە.

سانتی ئاونا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی لە ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا و نیکۆ ویڵیامس لەبارەی رێککەوتنێکی پێشوەختە گەیشتوونەتە رێککەوتن، هێرشبەرەکەی ئاتلێتیک بلباو بۆ ماوەی شەش ساڵ گرێبەست لەگەڵ بلاوگرانا واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە راشیگەیاندووە، ویڵیامس ساڵانە لە بارسێلۆنا 12 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ بلاوگرانا گەیشتووەتە رێککەوتن.

رۆژی هەینی رابردوو، رۆژنامەی سپۆرت ـی ئیسپانی ئاشکرایکرد، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ فێلیکس تایتان بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویڵیامس کۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستی بارسێلۆنا لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە بزانن، کە هاوینی رابردوو نزیکبوو نیکۆ ویلیامز ببێتە یاریزانی بلاوگرانا.

یاریزانە 22 ساڵانەکەی بلباو تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button