ئیسپانیاگرنگترین

رامۆس: لەبەر ئەم هۆکارانە ئێمباپێ شایستەی باڵۆن دۆرە نەوەک دێمبێلێ و یامال

رامۆس پاڵپشتییەکی بەهێزی هاوتیمی پێشووی خۆی دەکات

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆس، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان بە توندی پاڵپشتی کیلیان ئێمباپێ دەکات.

بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ، رامۆس، هاوتیمی پێشووی ئێمباپێ لە پاریس، پاڵپشتی کیلیان دەکات و پێی وایە، یەکێکە لە بەربژێرە بەهێزەکان.

سەرەڕای ئەوەی ئێمباپێ هیچ نازناوێکی لە وەرزی رابردوودا لە ریال مەدرید بەدەست نەهێنا، بەڵام رامۆس پاڵپشتی لە کیلیان دەکات.

رامۆس و ئێمباپێ دوو وەرز لە نێوان 2021-2023 پێکەوە لە سانجێرمان یارییانکردووە. ئێستا بەرگریکارە ئیسپانییەکە یاریی بۆ مۆنتێری مەکسیکی دەکات.

رامۆس پێی وایە، باڵۆن دۆر پەیوەستە بە ئاستی کەسیی و دەبێ توانای یاریزانان بکرێنە پێوەر. لە پرێس کۆنفڕانسێکیدا رامۆس روونیکردەوە؛

دوور لە پەیوەندی هاوڕێتی نێوانمان، بەردەوام خەڵاتەکە دەدەمە ئێمباپێ، چونکە ئاستێکی زۆر ناوازەی پێشکەشکردووە، هەرچەندە هیچ نازناوێکی نەبردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانین باڵۆن دۆر بە چ پێوەرێک دەدرێتە یاریزانان.

ئێمباپێ گۆڵی کردووە، خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی بردووەتەوە، هەرچەندە ریال مەدرید هیچ نازناوێکیشی نەبردووەتەوە.

خەڵاتی باڵۆن دۆر، خەڵاتێکی کەسییە و پەیوەندی بە دەستکەوتی یانەکان نییە. هەرچەندە چەند یاریزانێک هەن، نازناو و جامیشیان لەگەڵ یانەکانیان بردووەتەوە، بەڵام وردەکارییەکان جیاوازی دروست دەکەن.

ئەگەر بڕیارەکە بەدەست من بێت، پێموایە ئێمباپێ لە 10 ساڵی داهاتوودا، چوار بۆ پێنج باڵۆن دۆر دەباتەوە. کیلیان زۆر بەهرەمەندە، هەرچەندە مەدرید هیچ نازناوێکی نەبردەوە، بەڵام ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد.

ئێمباپێ سبەی لەگەڵ ریال مەدرید کاروانەکەیان لە مۆندیالی یانەکان دەستپێدەکەن. سبەی کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، ریال مەدرید رووبەڕووی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.

ئێمباپێ لە وەرزی رابردوودا، 31 گۆڵی لەلالیگا کرد و لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکانیش 43 گۆڵی لە 56 یاریدا هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button