ریال مەدرید ئەو یاریزانەی رەتکردووەتەوە کە ئەم هاوینە هەموو ئەوروپا چاوی لەسەریەتی

یاریگا –
ڤیکتۆر یۆکێرێش پێشکەشی ریال مەدرید کراوە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، بەڵام یانە ئیسپانییەکە رەتیکردووەتەوە و هێرشبەرە سویدییەکەی ناوێت.
ماریۆ کۆرتیگانا رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ئەم هاوینە ڤیکتۆر یۆکێرێش هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن پێشکەشی ریال مەدرید کراوە، بەڵام یانە ئیسپانییەکە رەتیکردووەتەوە، کە یانەکانی ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس و زۆربەی یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا چاویان لەسەر ئەم هێرشبەرەیە.
⚡️Real Madrid are combing the market for a Joselu-style striker
➕World Cup 2026 will be a key factor in Endrick’s future
➕Rodrygo’s attitude is being positive, with Xabi Alonso showing him affection and demanding a lot from the Brazilian@TheAthleticFChttps://t.co/VeWLiI2YGK pic.twitter.com/uBEDwmyD4K— Mario Cortegana (@MarioCortegana) June 17, 2025
کۆرتیگانا بڵاویکردووەتەوە، گەرچی ریال مەدرید حەز بە یۆکێرێش دەکات، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەکەی و نەگونجانی لەگەڵ پلان و تەکتیکی نوێی یانەکە، لۆس بلانکۆس رەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە سویدییەکە بکات، بەهۆی ئەوەی یۆکێرێش بەوە رازی نابێت ببێتە یەدەکی کیلیان ئێمباپێ، یانە ئیسپانییەکە نەیویستووە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات و دەیەوێت هێرشبەرێک بگوازێتەوە کە هەمان خەسڵەتەکانی خۆسێلۆی هەبێت.
پێشتر سپۆرتینگ لیسبۆن بە ئاشکرا رایگەیاندووە، بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی گرێبەستەکەی، ئامادە نییە دەستبەرداری یۆکێرێش بێت، تەنانەت یانە پۆرتوگاڵییەکە داوای نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات، کە یۆکێرێش ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە 51 یاری 53 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە.