ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ نیکۆ ویڵیامس بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکەی داوایەکی لە یاریزانانی بارسێلۆنا کردووە

نوێترین زانیاری لەبارەی چوونی ویڵیامس بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆیەکانی چوونی نیکۆ ویڵیامس بۆ بارسێلۆنا رۆژ لەدوای رۆژ گەرمتر دەبێت، ئەو یاریزانە ئیسپانییە نزیکە خەونەکەی بێتەدی و لە پاڵ لامین یامال لە بارسێلۆنا یاریی بکات، هێرشبەرەکەی ئاتلێتیک بلباو داوایەکی لە یاریزانانی بلاوگرانا کردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بڕیاریداوە بەندی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو چالاک بکات و 58 ملیۆن یۆرۆ بە یانە باسکییەکە بدات بۆ ئەوەی نیکۆ ویڵیامس بگوازێتەوە ریزەکانی، گەرچی هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام بارسێلۆنا لەسەر هەوڵەکانی بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی کە هاوڕێیەکی نزیکی هانزی فلیکە، لەگەڵ دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی لەسەر ئەوە کۆکن، ئێستا بارسێلۆنا نزیکترین یانەیە بۆ ئەوەی نیکۆ ویڵیامس بگوازێتەوە ریزەکانی، لەکاتێکدا یانەکانی بایرن میونشن، ئارسیناڵ و چێڵسیش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 22 ساڵانەکە.

ڤیکتۆر ناڤارۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نیکۆ ویڵیامس زیاتر لە هەفتەیەکە پەیوەندی بە یاریزانانی بارسێلۆناوە دەکات و داوایان لێدەکات فشار بکەن بۆ ئەوەی لەم هاوینەپەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا خوان لاپۆرتا و دیکۆ ئارامن و دەیانەوێت لەسەرخۆ لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە کار بکەن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، لامین یامال لەسەر فشارەکانی لەسەر بارسێلۆنا بەردەوامە و بەهیچ شێوەیەک بێزار نابێت هێندەی داوای گواستنەوەی ویڵیامس بکات، یامال لە چەند رۆژی رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری کارەکانی ویڵیامس و دیکۆ، وێنەیەکی خۆی و ویڵیامسی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە.

Image

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە رووپەڕی ئەمڕۆیدا لەبارەی نیکۆ ویڵیامس رایگەیاندووە، گەرچی سەرەتا لویس دیاز ئامانجی یەکەمی بارسێلۆنا بوو، بەڵام خوان لاپۆرتا و بەرپرسانی بلاوگرانا بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە و ئێستا نیکۆ ویڵیامس بووەتە ئامانجی یەکەمی بارسێلۆنا، یانە کەتەلۆنییەکە لەو بڕوایەدان لە رووی ئابوورییەوە لە توانایاندا هەیە ئەو گرێبەستە تەواو بکەن.

لەلایەکی دیکەوە رادیۆی RAC1ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، نیکۆ ویڵیامس دوای خوان گارسیا ئامانجی دووەمی ئەم هاوینەی بارسێلۆنایە، یانە کەتەلۆنییەکە دوای گواستنەوەی گۆڵپارێزەکەی ئیسپانیۆل دەیەوێت هێرشبەرەکەی ئاتلێتیک بلباو بگوازێتەوە.

بارسێلۆنا وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ویڵیامس کۆبێتەوە بۆ ئەوەی بە وردی گفتوگۆ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ بکەن، کە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بلباو هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 58 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژی هەینی رابردوو، رۆژنامەی سپۆرت ـی ئیسپانی ئاشکرایکرد، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ فێلیکس تایتان بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویڵیامس کۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستی بارسێلۆنا لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە بزانن، کە هاوینی رابردوو نزیکبوو نیکۆ ویلیامز ببێتە یاریزانی بلاوگرانا.

یاریزانە 22 ساڵانەکەی بلباو تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button