ئه‌وروپاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ درێسێک بەدیاریی پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ دەکات

لەسەر درێسەکەی نووسیوە: یاریکردن لەپێناوی ئاشتی

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ درێسێکی خۆی بەدیاریی پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ کردووە و درێسەکەی بە واژۆی بۆ سەرۆکی ئەمریکا ناردووە.

لە پەراوێزی لووتکەی G7 کە لە کەنەدا بەڕێوە دەچێت، ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا کە پیاوێکی پۆرتوگاڵییە، درێسێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بە واژۆی یاریزانە پۆرتوگاڵییەکە پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، ڤیدیۆیەکە لەلایەن بەرپرسێکی کۆشکی سپی لە پڵاتفۆڕمی ئێکس بڵاوکراوەتەوە.

ئەو درێسەی بە دەستی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پێشکەشی سەرۆکی ئەمریکا کرا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ جگە لەوەی واژۆی خۆی لەسەری کردووە، لەسەری نووسیوە ‘بۆ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، یاریکردن لەپێناوی ئاشتی’.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button