بەڕێوبەری هیلالی سعودی دەنگۆی گواستنەوەی ڤینیسیوس رەت دەکاتەوە

یاریگا –
ستیڤ کالزادا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هیلالی سعودی، سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر چەند راستییەکی ئاشکرا کرد.
کاڵزادا لە بەرنامەی ئیل لارگوێرۆی کادینا سێر باسی لە دۆخی خولی سعودیە و ئەگەری پەیوەندیکردنی ڤینیسیۆس لە رکابەرییەکانی پێش یارییە چارەنووسسازەکەی هیلال بەرامبەر ریال مەدرید کرد. هیلال کە بەم دواییە سیمۆنی ئینزاگی وەکوو راهێنەری خۆی ناساند، لە یەکەم یاری خۆی لە جامی جیهانی یانەکان رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
کالزادا لە چاوپێکەوتنێکەیدا سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی ڤینیسیۆس لە ئایندەیەکی نزیکدا گوتی:
هیچ زانیارییەکم نییە. ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە لە هەندێک بواردا کە زانیارییەکی باشم لەسەری هەیە، درۆیەکی زۆر لەسەر هەموو شتێک لە جیهانی تۆپی پێدا دەبیسترێت. ئەم دۆخە منی بردەوە بۆ ساڵانی سەرەتای کارکردنم لە مانچێستەر سیتی، لەوێ هەمیشە دەگوترا ئەم یاریزانە ئۆفەرێکی لە سیتی هەیە. ئێستاش هەمان شتە لەگەڵ سعودیە. دەڵێن ئەم یاریزانە ئۆفەرێکی لە هیلالەوە پێگەیشتووە چونکە گەورەترین یانەین. ئێمە هەمیشە لەناو ئەو دەنگۆیانەدا هەین چونکە لە بازاڕی گواستنەوەدا چالاکین.
🤥 🇸🇦 “¿Vinicius en Arabia? No tengo ni idea… hay mucha MENTIRA en lo que se escribe de este fútbol”
⚠️ “Vinicius no ha tenido conversaciones con nosotros, pero el CEO de la liga sí reconoció que las tuvo con algún equipo saudí”
🗣️ Esteve Calzada, CEO del @Alhilal_FC pic.twitter.com/F4cSIK03g8
— El Larguero (@ellarguero) June 16, 2025
لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ڤینی گوتی:
ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ڤینی هیچ دانوستانێکی راستەوخۆی لەگەڵ ئێمە نەکردووە، راستە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خول لە چاوپێکەوتنێکدا دان بەوەدا دەنێت کە هەندێک یانە لە سعودیە گرنی بە ڤینیسیوس دەدەن، نازانم لە کۆتاییدا لە سعودیە دەیبینین یان نا، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە زۆرجار بەڕێوەبەری کاری یاریزانان ئاسانکاری بۆ دانوستانەکان، درێژکردنەوەی گرێبەستەکان یان گۆڕینی تیپەکان دەکەن.
هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە کە لە هەموو مێرکاتۆیەک دەنگۆی زۆر لەسەری بڵاو دەبێتەوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ئۆکتۆبەری 2023 ریال مەدرید گرێبەستەکەی بۆ چوار ساڵی دیکە نوێکردەوە.