ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مێركاتۆی ریال مەدرید؛ فلۆرینتینۆ پێرێز یاریزانی دیكەی دەوێت

Yariga App

یاریگا

شۆڕشی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە مێركاتۆی هاوینەدا بەردەوامە و ئەمجارە هێرشبەرێكی سەرەڕمی دەوێت.

ریال مەدرید بە گەرمی چووەتە نێو مێركاتۆی هاوینە و تا ئێستا چوار گرێبەستی یەكلاییكردووەتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ماریۆ كۆرتیگانا لە تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیک، ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەدا بە دوای هێرشبەرێكی هاوشێوەی خۆسێلودا دەگەڕێت.

خۆسێلو لە هاوینی 2023 بە خواستن لە ئیسپانیۆلەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و هۆكارێكی گەورە بوو بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و لە زۆربەی یارییەكاندا كارلۆ ئانچێلۆتی وەک چەكێک بەكاریدەهێنا و یارییەكەی یەكلاییدەكردەوە.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری پێشووی بایەر لیڤەركوزن، دین هاوسن ئەستێرەی پێشووی بۆرنمس، ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی لیڤەرپوول و فرانكۆ ماستانتونۆ ئەستئرەی لاوی رێڤەرپلەیتی گواستووەتەوە ریزەكانی یانەكەی.

شاندی یانە شاهانەكە ئێستا لە ئەمریكایە و سبەی لە یەكەم یاریی خۆیدا لە جامی جیهانی یانەكان رووبەڕووی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button