ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ سانچۆ مان یونایتد جێدەهێڵێت و گەورەیەکی ئیتاڵیا داوای دەکات

مان یونایتد نایەوێت چیدیکە مووچەی بەرز بە سانچۆ بدات

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش رکابەری سەرەکی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بێت و خەریکە ئامادەکاری بۆ مێرکاتۆیەکی گەورە دەکات.

سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی چاوی بڕیوەتە جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد و ئامادەیە گفتوگۆی فەرمی دەستپێبکات.

سانچۆ دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لە چێڵسی، گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد، تەنانەت چێڵسی ئامادەبوو بڕی پێنج ملیۆن پاوەند، وەکو قەرەبووی شکاندنی مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی بە مان یونایتد بدات.

بەرزی مووچەی سانچۆ، ئاستەنگێکی گەورەی لەبەردەم گواستنەوەی بۆ ناپۆلی دروستکردووە، بەڵام ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی ئامادەیە کێشەکانی دارایی گواستنەوەکە چارەسەربکات.

سکای سپۆرتس لە زاری بەرپرسێکی باڵای مانچێستەر یونایتد بڵاویکردووەتەوە، یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە لەم هاوینەدا بە تەواوی دەستبەرداری سانچۆ ببێت، چونکە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

سانچۆ لە هاوینی ساڵی 2021 بەبڕی 73 ملیۆن پاوەند لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button