دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ شەش یانە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەكی نەسڕ دەدەن و ئێمبوێمۆ یانەی داهاتووی هەڵبژارد
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
كایڵ وۆڵكەر ئامادەیە پەیوەندی بە یانەیەكی پرێمەرلیگەوە بكات، براین ئێمبوێمۆ یانەی داهاتووی هەڵبژاردووە و نیوكاسڵیش هەوڵی گواستنەوەی ئامانجەكەی دەدات.
كایڵ وۆڵكەر بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی بە گرێبەستێكی یەک وەرزی پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە دەكات – سەن.
براین ئێمبوێمۆ هێرشبەری كامێرۆنی یانەی برێنتفۆرد، مانچێستەر یونایتد بەسەر تۆتنهامدا هەڵدەبژێرێت – سكای سپۆرتس.
نیوكاسڵ گفتوگۆكانی لەگەڵ برایتن بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ دەستپێكردووەتەوە – تێلیگراف.
یوڤێنتوس چووەتە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ و ئۆفەرێكی بە مووچەی ساڵانەی 11 ملیۆن پاوەند پێشكەشكردووە، دەیەوێت گرەوەكە لە ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد بباتەوە و واژۆی یاریزانەكە بەدەستبهێنێت – میرەر.
تۆتنهام گفتوگۆكانی لەگەڵ رێنی فەڕەنسی بۆ گواستنەوەی ئارناودۆ موینگا هێرشبەری فەڕەنسی دەستپێكردووە – لیكیپ.
مانچێستەر یونایتد گفتۆگۆی سەرەتای لەگەڵ ئێنتراخت فرانکفورت بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێكیتیكێ دەستپێكردووە بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشكەش نەكردووە – سكای سپۆرتس.
ناپۆلی لە نێوان ئالیخاندرۆ گارناچۆ و جاک گرێلیش یەكێكیان دەگوازێتەوە، بەڵام ئامادەیە تەنیا 45 ملیۆن پاوەند خەرج بكات – سەن.
ئاتلێتیكۆ مەدرید ئەگەر نەتوانێت ئاندرو رۆبێرتسن بگوازێتەوە ئەوا گرێبەست لەگەڵ لوكاس دین واژۆ دەكات – تایمز.
چێڵسی و نۆتینگهام گفتوگۆكانیان بۆ گواستنەوەی مالیک فۆفانا هێرشبەری بەلجیكی یانەی لیۆنی فەڕەنسی دەستپێكردووە – لیكیپ.
تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا ئۆفەرێكی یانەی گاڵاتاسەرای توركی رەتكردەوە – سپۆرت.
ئاتلێتیک بیلباو، مارسیلیا، ئارسیناڵ، ئاستۆن ڤیلا، ئینتەر میلان و ناپۆلی سەرجەمیان گرنگی بە گواستنەوەی ئێمیریک لاپۆرت بەرگریكاری ئیسپانی یانەی نەسڕی سعوودی دەدەن – ئاس.
ریال بێتیس دەیەوێت لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی بگاتە رێككەوتن – ABC.