
یاریگا –
یوڤێنتوس چاوی لە جووڵەیەکی سەیرە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکئ گەورە لە مێرکاتۆی هاوینە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆریێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یوڤێنتوس بەقورسی دەچێتە کێبڕکێی یانەکانی وەک ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد بۆ پێشکەشکردنی گرێبەست بە ڤیکتۆر یۆکێرێشی سویدی لە یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە کە خانمە پیرەکەی بۆ دەیەوێ بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی کاش و 10 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان بدات لەپێناو دەستکەوتنی تواناکانی گۆڵکارە لێهاتووەکە تا کێبڕکێکە لە یانە ئینگلیزیەکان بباتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە کە یۆڤی لەو پێناوەدا ئامادەیە دەستبەرداری 8 یاریزانی ببێت تا بتوانێ بووجەی پێویست بۆ گرێبەستەکەی یۆکێرێش دەستبکەوێت.
کۆریێری ناوی یاریزانەکانی ئاشکراکردووە کە دیارترینیان دوسان ڤیلاهۆڤیچ و دۆگلاس لویزە. ئەوانی دیکەش کێڵی، بانگولا، میلیک، پێرین، رۆگانی و پێتیچن.
🚨 Juventus are looking to sell 8 players to finance a deal to sign Viktor Gyökeres:
🔸 Vlahovic
🔸 Douglas Luiz
🔸 Kelly
🔸 Mbangula
🔸 Milik
🔸 Perin
🔸 Rugani
🔸 Kostic(Source: Corriere Dello Sport) pic.twitter.com/vGciMjDoBa
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 16, 2025
ئەو هەوڵانەی یوڤێنتوس لەکاتێکدایە هێشتا یانەکە بێ راهێنەر و بێ بەڕێوەبەری وەرزشی ماوەتەوە و بەفەرمی رێککەوتنێکی لەو بارەیەوە نەکردووە جگە لەو دەنگۆیانەی کە ناوی لیۆناردۆ بۆنۆچی دەبەستنەوە بە یانەکەی پێشووی کە سەرپەرشتی تیمەکە بکات بۆ وەرزی داهاتوو.