
یاریگا –
ریزبەندیی ئەو یانانە بڵاوکرایەوە کە زۆرترین بڕە پارەیان لە گواستنەوەی یاریزانی هێڵی پێشەوە بەتایبەت هێرشبەر و باڵەکاندا خەرج کردووە.
بەگوێرەی داتایەکی پێگەی ترانسفێرمارکت، یانەی چێڵسی سەرووی ریزبەندییەکەی گرتووە. بەتایبەت دوای هاتنی تۆد بۆیلی لە ساڵی 2021 وەک خاوەنێکی نوێ بۆ چێڵسی.
هاوینی 2022 بوو سەرمایەدارە ئەمریکیەکە بە بەهای 2.5 ملیار پاوەند کڕیەوە کاتێک کە رۆمان ئەبرامۆڤیچی رووسی بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا ناچار بە رۆیشتن کرا.
ئەوەی لە داتەیەکەی ترانسفێرمارکتدا هاتووە، بلووز زۆرترین ژمارەی یاریزانی بە زۆرترن بڕە پارە، تەنانەت بە جیاوازییەکی زۆرەوە لەگەڵ ریزبەندی دووەم کە پاریس سانجێرمانە، لە گواستنەوەکاندا بۆ ئەو دوو شوێنەی یاریگا گواستووەتەوە.
ئەوەی تێبینی دەکرێت لە لیستە 10 یانەییەکەدا، ناوی هەردوو زلهێزەکەی ئیسپانیا ریال مەدرید و بارسێلۆنا نابینرێت.
ریزبەندییەکە (بە یۆرۆ) بەم شێوەیە:
- چێڵسی (21) یاریزان – 803 ملیۆن
- پاریس (17) یاریزان – 476 ملیۆن
- مان سیتی (11) یاریزان – 417 ملیۆن
- مان یونایتد (10) یاریزان – 347 ملیۆن
- ئاستۆن ڤیلا (10) یاریزان – 293 ملیۆن
- ناپۆلی (13) یاریزان – 282 ملیۆن
- تۆتێنام (12) یاریزان – 281 ملیۆن
- بایرن میونشن (11) یاریزان – 264 ملیۆن
- ئاتلێتیکۆ مەدرید (17) یاریزان – 251 ملیۆن
- بێنفیکا (17) یاریزان – 248 ملیۆن
لەچاو ئەو پارە زۆرەیە کە نەک تەنها بۆ یاریزانی هێڵی پێشەوە، بەڵکو لە هەموو پێگەکان گرێبەستی زۆروزەوەندی ئەنجامداوە، یانە لەندەنیەکە لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا تەنها 4 نازناوی بردووەتەوە کە کە سەرجەمیان کیشوەریی و جیهانیین بەبێ بردنەوەی نازناوی نێوخۆیی. چامپیۆنزلیگ گرنگترین دەستکەوتەکانی بلووز بووە. ئەوانیتر جامی سوپەری ئەوروپا، جامی جیهانی یانەکان و کۆنفرانسلیگ.
🔎 Most money spent on strikers and wingers since 2020:
🔸 Chelsea – 21 signings – €803M
🔸 PSG – 17 signings – €476M
🔸 Man City – 11 signings – €417M
🔸 Man United – 10 signings – €347M
🔸 Aston Villa – 10 signings – €293M
🔸 Napoli – 13 signings – €282M
🔸 Tottenham –… pic.twitter.com/U4T89twuy0— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 16, 2025