
یاریگا –
مەسعود میڕال بە هۆی لێدوانەکانی دوای یاریی شوڕتە، بە تووندی لەلایەن لیژنەی رێککاری و سزادانەوە سزادرا.
دوای ئەوەی لە یاریی دواخراوی گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دهۆک 3 _ 1 بەرامبەر شوڕتە شکستی هێنا، مەسعود میڕال راهێنەری ئەوکاتەی دهۆک رایگەیاند کەوا پێش یارییەکە پەیوەندی پێوەکراوە بەرامبەر پارەیەکی زۆر لەگەڵ شوڕتە تیپەکەی بەدۆڕاندن بدات.
لە سەر ئەم بابەتە یانەی شوڕتە سکاڵای تۆمار کرد و یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد، ئەمڕۆش لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتیەکە بڕیاردا بە راگرتنی مەسعود میراڵ راهێنەری پێشووی دهۆک بۆ ماوەی یەک ساڵ و پێبژاردنی بە بڕی 50000000 پەنجا ملیۆن دیناری عێڕاقی.
لیژنەکە ئەوەشی راگەیاند کە سزاکە بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەنێردرێت و ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە بۆ فیفا بەرزی دەکەنەوە، راهێنەرەکەش بۆی هەیە تانە لەو بڕیارە بدات.