ئیسپانیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ نیكۆ ویڵیامس پەیوەندی بە كام یانە دەكات؟

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان نیكۆ ویڵیامس ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو نزیكە لەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

نیكۆ ویڵیامس لە هاوینی 2021 لە تیمی دووەمی بیلباوەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، ئێستا بارسێلۆنا نزیكترین یانەیە لە نیكۆ ویڵیامس و لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا گفتوگۆی گرنگ كراوە.

خوان لاپۆرتا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەكات كە ئایا دەتوانن گرێبەستەكە تۆمار بكەن یاخود نا، ئەگەر گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبكرێت ئەوا پێشبینی دەكرێت گواستنەوەكە رووبدات.

هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ نیكۆ ویڵیامس واژۆ بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بایرن میونشن لە بارودۆخەكە ئاگادار كراوەتەوە و چاوەڕێیە بزانێت بارسێلۆنا دەتوانێت گرێبەستەكە تەواو بكات یان نا.

نیكۆ ویڵیامس  وەرزی رابردوو لەگەڵ بیلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button