
یاریگا –
گاریس بەیل دەیەوێت یانەی پلیمۆس ئارگیلی ئینگلیزی بکڕێتەوە کە لە چامپیۆنشیپ بەشداریی دەکات و یانەیەکی پلە یەکی ئینگلیزییە.
رۆژنامەی تەلەگراف ـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گاریس بەیل ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی وێڵز و یانەکانی ریال مەدرید و تۆتنهام لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی یانەی پلیمۆس بکڕێتەوە، گفتوگۆیەکان بەرەو پێشەوە چوون و ئەستێرە وێلزییەکە نزیکە ببێتە خاوەنی یانەکە.
🚨 EXCLUSIVE: Gareth Bale has been lined up to front a US-based private equity group’s potential takeover at Plymouth Argyle, Telegraph Sport understands
✍️ @Tom_Morgs & @JPercyTelegraph
Read the full story ⬇️https://t.co/wTv5HYt69h pic.twitter.com/mtymYEpfck
— Telegraph Football (@TeleFootball) June 16, 2025
رۆژنامە بەریتانییەکە راشیگەیاندووە، گاریس بەیل لە رێگای کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگفتوگۆدایە دەیەوێت هاوشێوەی ئەوەی لوکا مۆدریچ لە سوانزی سیتی کردوویەتی، پشکەکانی یانەی پلیمۆس بکڕێتەوە و هەردوولا چەند قۆناخێکیان لە گفتوگۆیەکانی نێوانیان بڕیوە.
گاریس بەیل دەیەوێت هەمان رێچکەی دەیڤد بێکهام بگرێت کە بەشێکی پشکەکانی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی کڕییەوە و بەمدواییانە هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیوس جونیۆر و ئێنگۆلۆ کانتێ و سیسک فابریگاس و تێری هێنریش هەمان هەنگاویان نا و بوونە خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی چەند یانەیەک.
یانەی پلیمۆس ساڵی 1886 دامەزراوە و بەهای ئەو یانەیە لە بۆرسە 26.35 ملیۆن یۆرۆیە، کە هەرگیز نەگەیشتووەتە ریزی یانە نایابەکانی پرێمەرلیگ.