ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆمبی مێرکاتۆ؛ هەینی یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانەکانی مێژوو دەگاتە ئینگلتەرا

ئەم هەفتەیە فلۆریان ڤیرتز گرێبەستەکەی واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەم هەفتەیە فلۆریان ڤیرتز دەگاتە بەریتانیا و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ بکات.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، لەم هەفتەیە فلۆریان ڤیرتز دەگاتە بەریتانیا بۆ ئەوەی رۆژی رۆژی هەینی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند لەگەڵ رێدز واژۆ بکات.

ڤیرتز لە ساڵی 2020 لە کۆڵنەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد، رۆڵێکی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگای وەرزی 2023-24 گێڕا و خەڵاتی باشترین یاریزانی خوولەکەی بەدەستهێنا.

یاریزانە ئەڵمانییەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ تاوەكو 2030 بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند و 16 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە دەكات، فلۆریان ڤیرتز دەبێتە گرانبەهاترین فرۆشتن لە مێژووی بۆندسلیگا هەروەها گرانترین گرێبەستی مێژووی لیڤەرپوول و پرێمەرلیگیش دەبێت.

وەرزی رابردوو ڤیرتز لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن 45 یاریی كرد و توانی 16 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button