ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
تەواو؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی دیکە نوێدەکاتەوە
بەمزووانە بەفەرمی رایدەگەیەنێت..

یاریگا –
ریال مەدرید گرێبەستی ئیبراهیم دیاز، هێرشبەری مەغریبی نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیم دیاز بەڵێی بۆ ریال مەدرید کردووە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە نوێدەکاتەوە.
هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە لە هاوینی 2019 بەبڕی 17 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، بەمزووانە ریال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیم دیاز رادەگەیەنێت و چابی ئاڵۆنسۆ بڕیاریداوە پشتی پێ ببەستێت.
دیاز بە درێسی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 117 یاریی کردووە، 20 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵی دروستکردووە.