ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیکۆ ویڵیامس بڕیاری خۆیدا؛ یان بارسێلۆنا یانیش هیچ یانەیەکی دیکە

ئۆفەری سەرجەم یانەکانی دیکەی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویڵیامس خۆی یەکلایی کردووەتەوە، دەچێتە بارسێلۆنا و خەونەکەی دەهێنتەدی یان گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو نوێ دەکاتەوە و ناچێتە هیچ یانەیەکی دیکە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، نیکۆ ویڵیامس هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیک بلباو خۆی یەکلایی کردووەتەوە و بڕیاریداوە، یان بچێتە بارسێلۆنا یانیش گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو نوێبکاتەوە و سەرجەم یانەکانی دیکە رەتدەکاتەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی بایرن میونشنی ئەڵمانی، چێڵسی و ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئۆفەریان پێشکەشی نیکۆ ویلیامس کردووە و ئامادەن مووچەی خەیاڵی بەو یاریزانە ئیسپانییە بدەن، بەڵام ویڵیامس خۆی یەکلایی کردووەتەوە، جگە لە بارسێلۆنا ئامادە نییە بۆ هیچ یانەیەکی دیکە درێسەکەی بلباو دابکەنێت.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو دەگاتە 62 ملیۆن یۆرۆ. لە ماوەی رابردوو، یانەکانی ئارسیناڵ و بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری خۆییان کردووە، بەڵام ئامانجی سەرەکی نیکۆ مانەوەیە لە لالیگا.

یاریزانە 22 ساڵانەکەی بلباو تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

ئاشکرابوو؛ ویڵیامس لەبارەی بارسێلۆنا چی بە یامال گوتووە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button