وادەی کرانەوە و داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاندرا

یاریگا –
وادەی کرانەوە و داخرانی دەرگای گواستنەوەی هاوینە و زستانەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاندرا.
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق رۆژی 2ـی ئاب/ئۆگێست دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەستپێدەکات و مێرکاتۆی هاوینە دوو مانگ دەخایەنێت و رۆژی 2ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت و ماوەی تۆمارکردنی ناوی یاریزانان بۆ یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق تەواو دەبێت.
مێرکاتۆی زستانە لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق مانگێک دەخایەنێت، رۆژی 15ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2026 دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەکرێتەوە و مانگێک دەخایەنێت، رۆژی 15ـی فێبرایەر/شووباتی 2025 مێرکاتۆی زستانە بۆ یانەکانی خولەکە کۆتایی دێت.
هێشتا یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق کۆتایی نەهاتووە و پاڵەوانی 2024/2025ـی خولەکە یەکلایی نەبووەتەوە و وادەی دەستپێکی وەرزی داهاتووش رانەگەیەنراوە.