ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

ناپۆلی لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی نەسڕ دەکشێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بە هۆکاری داراییەوە ناپۆلی لە کێبڕکێی گواستنەوەی جۆن دوران دەکشێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە فەنەرباچێ و ناپۆلی ئارەزووی گواستنەوەی دوران دەکەن لەم هاوینەدا. بە گوێڕەی راگەیاندنی میدیا ئیتاڵییەکان، ئەگەرچی ئەم یاریزانە لەلایەن یانەکانەوە پەسند کراوە و کەسیان ناتوانن دژایەتی هاتنی بکەن، بەڵام لەڕاستیدا، تێچووی گواستنەوەکەی پڕۆسەکەی قورستر کردووە.

نەسڕی سعوودی شەش مانگ لەمەوبەر لە ئاستۆن ڤێلاوە نزیکەی 77 ملیۆن یۆرۆی لەگەڵ بڕگەی شایستەی دارایی بۆ یاریزانە کۆڵۆمبیەکە خەرج کردووە لەگەڵ مووچەی ساڵانەی 10ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش وایکردووە گواستنەوەی لەو شێوەیە بۆ هەر یانەیەک بە شێوەیەکی بەرچاو قورستر بێت.

هەر بۆیە ناپۆلی بیر لە بژاردەیەکی تەواو جیاواز لە دوران دەکاتەوە. ئەو هێرشبەرە تەمەنی تەنیا 21 ساڵە و لە 16 یاری نێودەوڵەتی بۆ کۆڵۆمبیا سێ گۆڵی تۆمارکردووە. گواستنەوەی بۆ خولی پیشەگەری سعودی بەهۆی ئەو 12 گۆڵەوە بوو کە لە 29 یاریدا لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا تۆماری کردبوو، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی بەناوبانگ لەی یانە جیاوازەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button