تەواو؛ بارسێلۆنا یەکەم گرێبەستی هاوینە رادەگەیەنێت
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە..

یاریگا –
یانه‌ی بارسێلۆنا پاره‌ی گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانیوڵی داوه و ته‌نها ماوه لالیگا په‌سندی بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ماركا یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خوان گارسیا، گۆڵپارێزی یانه‌ی ئیسپانیۆل، گه‌یشته رێككه‌وتن، لالیگا رۆژی شه‌ممه به فه‌رمی ئیسپانیۆلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه بارسێلۆنا بڕی 26.3 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گارسیا خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی.
LaLiga ya ha comunicado al Espanyol el pago de 26,3 millones por Joan García https://t.co/M0gK2ebtnF
— MARCA (@marca) June 16, 2025
گرووپی راستار، خاوه‌نی یانه‌ی ئیسپانیۆل، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له بۆرسه‌ی شێنژێن ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ی راگه‌یاند, چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، بارسێلۆنا به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه لاوه رابگه‌یه‌نێت،به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه به فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت، پێویسته لالیگا ره‌زامه‌ندی كۆتایی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كه بدات، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی لالیگا په‌سه‌ندی بكات.
نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گارسیا 25 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی نرخی به‌كاربه‌ر (IPC)، بڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته 26.3415 ملیۆن یۆرۆ، بارسێلۆنا رۆژی هه‌ینی بریاریدا پاره‌ی برگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه بدات، به‌ڵام به‌هۆی كۆتایی هه‌فته‌وه، لالیگا نه‌یتوانی مامه‌ڵه‌كه په‌سه‌ند بكات.
خوان گارسیا ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزانی نوێی بۆ پێكهاته‌ی هانزی فلیك، بۆ وه‌رزی 2025-2026. چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، بارسێلۆنا و گارسیا به ته‌واوی له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی گرێبه‌سته‌كه رێككه‌وتبوون و ته‌نها پێدانی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه مابوو، به‌م گواستنه‌وه‌یه، بارسێلۆنا هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌نێت بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو.