ئاسیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

بۆچی پێشنیارەکەی گاڵاتەسەرای بەلای تێر شتیگنەوە سەرنجڕاکێشە؟

بە مووچەی کەمتر بەڵام بارودۆخی باشتر...

Yariga App

یاریگا –

مارک ئاندرێ تێر شتیگن ئۆفەرێکی بەرچاوی لە گاڵاتەسەرای پێگەیشتووە.

تێر شتیگن یەکێکە لەو ناوانەی کە لە پێشەنگی لیستی گاڵاتەسەرایە بۆ جێگرتنەوەی فێرناندۆ موسلێرا، گۆڵپارێزی خاوەن ئەزموونی تەمەن 38 ساڵ. موسلێرا دوای کۆتایی هاتنی ماوەی 14 ساڵەی لە یانە تورکییەکە پەیوەندی بە یانەی ئیستودیانتسەوە دەکات.

بەگوێڕەی میدیا تورکییەکان، تێرشتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی لەسەر مەرجە کەسیەکان لەگەڵ گاڵاتەسەرای رازی بووە و ئێستا تەنیا پێویستی بە دۆزینەوەی رێگەیەک هەیە بۆ جێهێشتنی بارسێلۆنا کە تاوەکوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە هەیە.


گاڵاتەسەرای توانای دارایی هەیە و بەگوێڕەی زانیارییەکان ئامادەیە ساڵانە پێنج ملیۆن یۆرۆ بە تێر شتیگن بدات، کە کەمترە لە مووچەی ئێستای لە بارسێلۆنا، بەڵام لە بەرامبەردا گەرەنتی جێگەی خۆی دەکات لە پێکهاتەی سەرەکیدا. هێشتا دیار نییە یانەکە پارەی گواستنەوەی تێر شتیگن دەدات یان گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە وەک یاریزانێکی ئازاد روو لە تورکیا دەکات.

هەرچەندە ئۆفەرە داراییەکەی گاڵاتەسەرای کەمترە لەوەی بارسا، بەڵام لە تیپێکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکات، کە دەکرێت هەنگاوێکی باش بێت بۆ پێگەکەی لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا. جولیان ناگلیسمان لە نەیشنزلیگ متمانەی پێی هەبوو و ئەگەر شتەکان بە باشی بەڕێوە بچن، وەکوو گۆڵپارێزی ژمارە یەکی هەڵبژاردەکەی دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button